ماڵئاوایی فێدرێر نادال و به‌شێك له‌ هانده‌رانی گریاند

botan 24/09/2022 - 20:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئەو ساتە وەختە دڵتەنگییە هات كە هاندەرانی تێنس لێی دەترسان ب رۆجێر فێدرێر سویسری ماڵئاوایی لە یاریگاكان كرد كە هەموو ئەو كەسانەی كە چێژیان لە یارییەكانی وەرگراتووە لە هاندەران و ڕكابەرەكانیش و یاریزانەكانیش ، كۆ دەنگن لەسەر ئەوەی "مایسترۆ" دووبارە نەبێتەوە.
یاریكردنی رۆجێر فێدرێر یاریەكی نمایشی بوو كە نادال و فێدرێر رووبەرووی دووانەی جاك سۆك و فرانسیس تیافۆی بوونەوە یارییەكە وەك ئاهەنگێك مایەوە بۆ فێدرێری تەمەن ٤١ ساڵ وە ئەمجارەیان خەڵاتەكە نازناوێك نەبوو، بەڵكو ئەو شەرەفە بوو كە فێدرێر لە یارییەكەدا وەریگرت، كە ٢٠ هەزار بلیتی لێ‌ فرۆشرابوو
دوای ڕووبەڕووبوونەوەكە كە دوو كاتژمێر و ١٤ خولەكی خایاند، فرمێسك لە چاوەكانی فێدرێر و نادال هاتەوە خوارەوە كە یاریگاش پر بوون لە هاندەر بۆ ماڵئاوایی ئەو یاریزانەی یاری تێنسی لای وەرزش دۆستان خۆشەویست كرد.
رۆجێ‌ ، ئەستێرەی بەنێوبانگی تێنسی سویسرا و جیهان، دوای 24 ساڵ یارییكردن، نووسینەوەی مێژوو و بەدەستهێنانی چەندین نازناوی جیاواز لە كاروانی یارییكردنیدا، بەیەكجاری وازی لە یارییكردن هێنا و ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی زەرد كرد.
دوای كۆتاییهاتنی یارییەكەی جامی لاڤێز رێوڕەسمێكی رێزلێنان بۆ كاروانی رۆجێر فێدێرێر رێكخرا، ئەستێرە سویسریییەكە بە چاوی پڕ فرمێسكەوە ماڵئاوایی لە یاریگەكان كرد ئەوەی هێندەی تر كاریگەر بوو گریان و فرمێسكی رافائێل نادالی ركابەری مێژینەوی فێدرێر بوو كە دوو ركابەر و دوو خۆشەویست بوون.
بە كوڵ گریانی نادال بۆ فێدرێر سەرنجی هەمووانی بەخۆی راكێشا ئیتر دەست لە ناو دەستیان هێندەی تر ئەم دوو یاریزانەی خۆشەویست تر كر لای هاندەرانی وەرزش لەسەر ئاستی جیهان كە زۆرترین كاردانەوەشی بە دوایخۆیدا هێنا.
دوای یارییەكە و ماڵئاواییكردن لە هەموو لایەك، فێدێرێر گوتی " رۆژێكی نایاب بوو، بە هاوڕێكانم گوت دڵخۆشم نەك دڵتەنگ، زۆر دڵخۆشم كە لێرە، جارێكی دیكە كاتێكی زۆر خۆشم بەسەر بردەوە، رەنگە ئەمە دواجار بێت، بەڵام هاندەران و خێزانەكەم لێرەن، بۆیە هەستم بە فشارێكی زۆر نەكرد، هەستم بەوە نەكرد كە یارییەكەمان دۆڕاندووە، لە كۆتاییدا یارییەكی نایابمان ئەنجامدا، هەمووان بەم نمایشە دڵخۆشبوون، یارییكردن لەگەڵ رافایێل نادال و لەگەڵ هەموو ئەفسانەكان شتێكی نایاب و دڵخۆشكەرە، سوپاس بۆ هەمووتان."
زیاتر گووتی : بەهیچ شێوەیەك چاوەڕێی هەموو ئەو شتانە نەبووم كە لە كاروانی یارییكردنی مندا روویاندا، تەنیا ویستم یاریی تێنس بكەم و تەواو بوو، كۆتاییەكەم بەو شێوەیە بوو كە چاوەڕێم دەكرد و دەمویست.
دواتر لە ژێر چەپڵەی هاندەران و باوەشی نادال بە یەكجاری رێكتی یاریكردنی لە یارییە نێو دەوڵەتیەكان دوای 24 ساڵ دانا دوای ئەوەی 1526 یاری ئەنجامدا و 1251 یاری بردەوە و 310 هەفتە لە پێشەنگی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان بوو هەروەها 103 گراند سلامیشی لە دەستهێنا.