هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ھەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق ڕاگەیاند

دوای گفتوگۆکانی نیوان بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکەن کە بە ئامانجی ھەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق، خراونەتەگەڕ.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند: "لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ھەماھەنگی نێوان ئەمریکا و عێراق، بەغدا پلانەکانی خۆی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەگەڵ ئەمریکا باس کردووە". 

وتیشی: "ئێمە پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکەین کە بە ئامانجی ھەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق، خراونەتەگەڕ".

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدای کرد و لە میانیدا بەجیا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

ھەر لەمیانی سەردانەکەی سەرکۆمار بۆ بەغدا، ٢٦ ڕێککەوتنی ھاریکاری و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان تورکیا و عێراق لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانیی، گەشتوگوزار، پەروەردە، تەندروستیی، ئاسایش، زانست و تەکنەلۆجیا، وەبەرھێنان، وەرزش و لاوان لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژووکران.

ھەر ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، یاداشتنامەیەکی چوار لایەنە لەنێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات،  ئەوەش بە ئامانجی ھەماھەنگی ھاوبەش لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان".

پڕۆژە "ڕێگای گەشەپێدان"، ڕێگاکانی وشکانی و ئاسنین لە خۆدەگرێت کە بەندەری فاو لە کەنداوی بەسرە باشووری عێراق بە درێژایی ھەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر بە تورکیا و دواتر ئەورووپا دەبەستێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • عێراق پێشوازی له‌بڕیاره‌كه‌ی ئێرلاندا و نه‌رویج و ئیسپانیا ده‌كات

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ بڕیاری وڵاتانی نه‌رویج، ئێرلاندا وئیسپانیا ده‌كه‌ن بۆ داننان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، عێراق پێشوازی له‌

  • ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

    ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌و، به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر یه

  • هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووه‌ بۆ راده‌ستكردنى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان

    وه‌زیری دارایی وئابوری حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتییه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن. وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: له‌میانى كردنه‌وه‌ى خولێك بۆ فه‌ر

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار