هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. لیژنەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان گەڕانەوەی 350 خێزانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان، گەڕانەوەی 350 خێزانی بۆ پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.

مەنسور عەواید سەرۆكی لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: دوای بڕیاری حكومەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە سەرەتاییەكانیان و داخستنی كەمپەكان لە 30ی تەمموزدا، بۆمان دەركەوت كە خواستێكی زۆر لە نێو هەموو ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ گەڕانەوە.

ئاماژەی بەوەدا كە تا ئێستا زیاتر لە 350 خێزان گەڕاونەتەوە دەڤەری یەسریب و ناوچەكانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی" هەفتەی داهاتوو 400 خێزانی دیكە دەگەڕێتەوە، بەمەش ژمارەی گەڕاوەكان دەگاتە دوو هەزارو 500 خێزان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە باشووری پارێزگاكە، بەتایبەتی لە جەرگەی دوجەیل و قەزای یەسریب".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار