هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە زۆربوونی بەكارهێنانی ڤەیپ و خواردنەوە كحوولیەكان دەدات

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لقی ئەوروپا هۆشداریدا لەوەی "خواردنەوەی كحول و كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی" لەلایەن منداڵانی تەمەن 11 بۆ 15 ساڵەوە "جێگەی نیگەرانییە" و لە ڕاپۆرتێكدا كە بڵاوكراوەتەوە پێشنیاری كردووە كە ڕێوشوێنی تەندروستی گشتی بگیرێتەبەر بۆ سنوورداركردنی دەستڕاگەیشتن بەو ماددانە.

بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێكخراوەكە، هانس كلوگە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە: "بەكارهێنانی بەربڵاوی ماددە زیانبەخشەكان لەنێو منداڵاندا لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپا، مەترسییەكی جددی لەسەر تەندروستی گشتی پێكدەهێنێت".

داواش دەكات كۆمەڵێك ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، دیارترینیان زیادكردنی باج و سنوورداركردنی خاڵەكانی فرۆشتن و ڕێكلامكردن و قەدەغەكردنی تامەكانە.

ڕاپۆرتەكە بە پشتبەستن بە داتاكان لەسەر 280 هەزار منداڵ لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست و كەنەدا دەڵێت: "هەندێك داتا دەریانخستووە كە پەتای Covid-19 بووەتە هۆی زیادبوونی بەكارهێنانی ئەو ماددانە.

ڕوونیشی كردەوە، "گرتنەبەری ڕەفتارە مەترسیدارەكان لە تەمەنی هەرزەكاریدا، دەتوانێت كاریگەری لەسەر ڕەفتارەكان هەبێت لە تەمەنی گەورەییدا، بەو پێیەی بەكارهێنانی ئەو ماددانە پەیوەندی بە مەترسی ئالوودەبوونەوە هەیە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لە سەرانسەری جیهاندا زیادی كردووە بە تایبەتی لە نێو هەرزەكاراندا زۆر بەرچاوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كحول ئەو ماددەیەیە كە زۆرترین خواردنەوەی لە نێو هەرزەكاراندایە، لەسەدا 57ـی منداڵانی تەمەن 15 ساڵان لانیكەم جارێك خواردویانەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار