هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قاسم ئەعرەجی: "ھێشتا عێراق پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە"

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، قاسم ئەعرەجی لە ١٢ھەمین کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی وڵاتان لەبارەی پرسی ئاسایش کە لە شاری سانت پیتەرسبورگ لە ڕووسیا، بەڕێوەدەچێت، گوتوویەتی: " پەیامی عێراق بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە کە گەلەکەمان ئاڵنگارییەکانی توندوتیژی و تیرۆر و تێپەڕاندووە و ئێستا بە ئاراستەی ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی ھەنگاو دەنێت".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەروەھا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕایگەیاندووە: "ئێمە بە پەرۆشین، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ئابووری، گەشەپێدان و پەروەردە و جومگەکانی دیکە بکرێت کە پەیوەندیدارن بە داھاتووی عێراقییەکان، تا بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەتەکانی سەرکەوتن".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار