وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: له 27ی ئه‌م مانگه، به‌غدا میوانداری 50هه‌مین خولی كۆنفرانسی كاری عه‌ره‌بی ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، نه‌جم عوقابی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له 27ی ئه‌م مانگه، 50هه‌مین خولی كۆنفرانسی كاری عه‌ره‌بی له به‌غدا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی: له كۆنفرانسه‌كه‌دا، پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كرێكاران و بازڕه‌كانی كار له وڵاتانی عه‌ره‌بی تاوتوێ ده‌كرێت.
ئاشكراشی كردووه: له كۆنفرانسه‌كه‌دا، باس له زۆرێك له‌و پرسه گرنگه ده‌كرێت كه له به‌رنامه‌ی كاردان و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی كار و پرسی كرێكاران هه‌یه، له‌وانه ئاینده‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی هێزی كار بۆ داهاتوو و گرنگیدان به ڕاهێنان.