هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لیستی موچە دێوەزمەی دواکەوتنی موچە

- لیستی موچە ئەو دەستەواژەو پاساوەیە کە حکومەتی هەرێم لێی بۆتە دێوەزمەی دواکەوتنی موچە.

- لە ڕابردوودا سێ تا چوار جار لیستی موچەیان ڕادەگەیاند کاتێک دەیان ویست موچە دابەش بکەن دواتر هەڵەبوو یان وەزارەتێکیان بیر دەچوو یان بەرواری هەڵەبوو یان لەسەر پاش خستن و پێش خستنی ناوی وەزارەتەکان دەبووە کێشە و بەمەش موچە دیسان چەند ڕۆژێک دوا دەکەوت.

- جاری واهەبوو لیستی موچە ئەوەندە درێژ بوو بەیەک مانگ ئەنجا هەموو فەرمانبەران موچەیان وەردەگرت. یان سبحااللە ئەوەندە کورت دەبۆوە لە هەفتەیەکدا تەواو دەبوو.

- ئێستا لیستی موچە جگە لەو گرفتانەی سەرەوە لەناوخۆدا، لە گەڵ حکومەتی ناوەندیش لیستی موچە بۆتە گرفت کە حکومەتی هەرێم ئامادەنیە ڕادەستی بغدادی بکات و ئەوانیش دەڵێن نەینێریت ئێمەش پارە نانێرین.

- بەمەش لیستی موچە بۆتە هۆکاری دواکەوتنی موچە چونکە حکومەتی هەرێم دەڵێت هەموو شتێکمان جێ بەجێ کردووە حکومەتی عێراقیش دەڵێت هەموو شتێک باشە بەس لیستەکەمان پێ بدەنٚ

ئیتر دیار نیە بۆچی ئەم حکومەتی هەرێمە ئەوەندە گرفتی لەگەڵ ئەو لیستە هەیە؟؟!!

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لەئەنفال وڵاتانی دراسێ بەهانای کوردەوە نەهاتن

      کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک14-4-1988 ئەو دەمەى گوندى ملە سورەو گوڵەجۆى حاجى حەمەجانى گەرميان سوتێراو دواتريش سەرجەمى خەڵكى ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئيدى هەر ئەوكات ئابڕويەك بۆ ڕووى ڕەشى داگيركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانى ئەو

  • بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

    ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوە

  • بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

    ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار