بروامان به‌خۆمان كرد و قسه‌كه‌ی ئێوه‌مان په‌سه‌ند كرد كه گرفتی موچه به‌هۆی حكومه‌تی شۆڤینی به‌غداده‌وه‌یه ( به‌چاوپۆشی له‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاتدارانی به‌غداد سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی سه‌ربه یه‌كیتی یه و پارتی په‌سه‌ندی كردوه ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نزیكترین كه‌سه‌كانی پارتی یه ، جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندین وه‌زیر و پله بالای حكومی پارتی و یه‌كیتین ) وامان دانا ده‌ساڵی رابردوش كه هه‌موو ساڵی موچه گرفتی هه‌بوه و نه‌مردین وله فه‌رهه‌نگی حوكمرانیدا زاراوه‌ی پاشه‌كه‌وت و ته‌مویل و لێبرین و كۆتا وشه‌ش به بارمه‌ته‌گرتنی موچه و داهاتمان بیست و بینی هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ر ده‌خه‌ینه پاڵ حكومه‌ته شۆڤینیه‌كه‌ی به‌غداد و ده‌لیین ئه‌وان هۆكار بوون له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بروایه‌مان بۆ خۆمان دروستكردوه به‌لام سه‌ر له‌م هاوكێشه‌یه ده‌رناكه‌ین :-
1- 33 ساله ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه‌ی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه كیشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن !
2- 33 ساله نه‌یانتوانیوه كه‌رتی گواستنه‌وه بره‌و پی بده‌ن و خه‌لك له‌بری ئۆتۆمبیلی شه‌خصی به هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی پاس و میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر - له‌بیرمان نه‌چیت له‌ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن وه‌زیرێكه‌وه به به‌ڵێن و قسه شه‌فه‌نده‌فه‌رگه‌یندرایه هه‌موو كوردستان - ئه‌ركی رۆژانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن هیچ نه‌بێت كه‌مێك ئه‌ركی خه‌ڵكی له‌و بواره‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه ئه‌مه له كاتیكدا له‌سه‌ره‌تای 90 ه كانه‌وه شێوازی گواستنه‌وه له‌ناوشاردا به پاص له ئێستا باشتر بوو !
3- 33 ساله كه‌رتی خویندنی داده‌ته‌پێت ، خویندنگه و زانكۆ حكومیه‌كان وێران و هی ئه‌هلی و كۆمپانیاكانی خۆیان كراوه‌ته جیگره‌وه‌ی خویندنی حكومی ئه‌وه له په‌روه‌رده و پرۆگرام و داهینان و ئه‌و بابه‌تانه هه‌ر مه‌پرسه !
4- 33 ساڵه كه پارتی و یه‌كیتی حوكمرانن كه‌رتی كشتوكاڵ خراپ و خراپتر ده‌بێت وایان له خه‌لكی گوند كردوه له‌بری ئه‌وه‌ی چاوی له زه‌ویه‌كانی خۆی بێت چاوی له موچه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌وان بێت وئه‌و كه‌رته‌یان ته‌واو وێران كردوه ئه‌گینا هه‌ر ولاتیك ده‌شتی شاره‌زور و هه‌ریر و هه‌ناری هه‌له‌بجه و خۆشناوه‌تی و گویزی هه‌ورامان و برنجی ئاكرێ و سه‌دان به‌رهه‌می تری ناوچه جیاجیاكانی تری كوردستان ببوایه ئێسته ئه‌و كه‌رته‌ی له نه‌وت و غاز به‌به‌رهه‌م تر ده‌بوو !
5- 33 ساله ئه‌م هه‌ریمه جوان و ره‌نگینه له‌به‌ر ده‌ستاندایه چیتان كردوه بۆ گه‌شه‌پیدانی كه‌رتی گه‌شت و گوزار ؟ كام هاوینه‌هه‌وارتان گه‌شاندوه‌ته‌وه و كام جیگه‌تان وا لی كردوه كه له‌بری گه‌شتیاری ناوخۆیی گه‌شتیاری ده‌ره‌كی لی نه‌بریت و پڕ بێت له خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان ئه‌م كه‌رته‌ش ئه‌گه‌ر خاوه‌نداریه‌كی دروستی هه‌بوایه ئێسته هینده‌ی بیره نه‌وتیه‌كان داهاتی هه‌بوو !
6- 33 ساله چیتان كردوه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا بچن دۆخی خه‌سته‌خانه حكومیه‌كان ببینن ! بازاری ده‌رمان و پیداویستیه‌كانی سه‌یر بكه‌ن و حالی نه‌خۆشخانه‌كانی توشبوانی شیرپه‌نجه ببینن ئیتر هیچ قسه و باسیكی ناوێت .
ئیوه كه ته‌نها چاوتان له گومرگ و پاره‌ی مفتی نه‌وت بوو كه هه‌ر به كالی خواردتان نه به‌رنامه‌تان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌رتانه‌ی سه‌ره‌وه نه ده‌شتانه‌وێت به‌ره‌پێش بچن ته‌نها چاوتان له خه‌سخه‌سه كردنیانه له پیناو كۆمپانیا حیزبیه‌كانتان و ئیتر لای ئێوه كوردستان پارویه‌كی چه‌وره ته‌نها خۆتان و بۆ خۆتان ده‌تانه‌وێت ببێت ، ئه‌گه‌ر نا به 33 ساڵ ده‌بوو ئێسته هه‌ریمی كوردستان ( دوبه‌ی) ی راسته‌قینه بوایه نه‌ك دروشم و ناو..