وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024 پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش 120 هەزار مامۆستا و كادری راهێنراوی بوارەكە بەشداریی لە پرۆسەی سەرژمێری دەكەن، و ئەزموونی پرۆسەكەش لە ناوەراستی مانگی ئایاری داهاتوودا لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی عێراق بەڕێوەدەچێت.
دكتۆر محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند تەنها شەش مانگمان ماوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق، و زۆرینەی رێوشوێنەكان تەواوكراوە، و پرۆسەكەش یەكەمجارە بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە ئامار و داتاكان دوور دەبن لە ژمارەی ناڕاست و سەرلێشێوان و دەستكاری كردنی ئەنجامەكان.
وەزیری پلاندانانی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ هەر پێشهاتێكی لەناكاو لیژنەی تایبەتیان دروستكردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەسەركەوتووی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوە بچێت.