وه‌زاره‌تی پلانادانی عێراق مانگی تشرینی دووه‌می داهاتووی وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان وشوێنه‌كانی نیشته‌جێبون له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات دا دیاریكردووه.
محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری پلاندانانی عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى عێراقى رایگه‌یاندوه: ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق، ته‌نها شه‌ش مانگی ماوه كه بڕیاره له‌رۆژی (20) تشرینی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌بچێت هێشتا كاری زۆریان له‌به‌رده‌مدا ماوه ئه‌نجامی بده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له‌پرۆسه‌كه دا 120 هه‌زار كارمه‌ند كار ده‌كه‌ن وله‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رێكه‌وتنیان كردوه بۆ ئاماده‌كردنى مامۆستایان وكادیرانى په‌روه‌رده‌یى.
ته‌میم راشیگه‌یاندوه: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی ژماره‌لێدان وجیاكردنه‌وه, ماوه‌ی دوو مانگی پێویسته, پێش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری به‌دوو مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دواى ته‌واوبوونیشى ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق كه‌به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌رێوه‌بچێت، به‌مه‌ش عێراق چیتر پێویستى به سه‌رژمێرى نابێت.