هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. ڕێژەی خۆكوشتنی گەنجان لە پارێزگای زیقار زیادی كردوە

بەگوێرەی ئامارە حكوومەییەكان، لەماوەی ساڵی 2022 تا 2024دا 200 حاڵەتی خۆكوشتن لە پارێزگای زیقار تۆمار كراون، كە 52 لەو حاڵەتانە بە خۆخنكاندن و حاڵەتەكانی دیكەش بە، خۆسووتاندن، گولـلە و ژەهر خواردن بووە، زۆرینەی خۆكوژەكانیش لە چینی گەنجان بوون.

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پارێزگاكە، ئامارەكانی حكوومەت بە ناڕاست وەسف دەكەن و دەڵێن: بەڵكو ئامارەكانی خۆكوشتن لە شارەكە، زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە كە حكوومەت بڵاویان دەكاتەوە، جەخت دەكەنەوە كە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا سەروو 400 حاڵەتی خۆكوشتن هەبووە.

لەلای خۆیەوە ڕێكخراوی پەیوەندی و برایەتی مرۆیی لە پارێزگای زیقار، هۆكاری سەرەكی خۆكوشتنی دانیشتووانی زیقار بۆ، هەژاری و بێكاری و توندوتیژی خێزانی و ماددە هۆشبەرەكان دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلان دانانیش، لە سەدا 48ی دانیشتووانی پارێزگای زیقار لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و زیاتر لە 100 هەزار كەس لەو پارێزگایە بێكارن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لە سامانی سروشتی عێراق نۆیەمی جیهانە

    عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ڕووی سامانی سروشتییەوە، رووسیاش پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە.بەپێی ئامارەكانی ناوەندێكی ئابوری كەنەدی، ڕووسیا لە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی سامانی سروشتی و ئەمریكاش لە پلەی دوو

  • عێراق.. خاوەنی هۆڵەكەی حەمدانیە بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

    دادگای تاوانەكانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوەنی "هۆڵی بۆنەكان"ی حەمدانییە كە ساڵی ڕابردوو ئاگری لێكەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا دەركرد. بڕیارەكە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە، دەركەتووە دادگای تاوانەك

  • له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

    بریاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه‌و بریار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیی كوردستان بدات . به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد شیاع سودانی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌و

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار