دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بارەگای ناوەندی ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند، لە باشوری رۆژئاوای سوریا بە موشەک هێرشکراوەتە سەر هیزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا.
بارەگای سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا لە سوریا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە باشوری رۆژئاوای سوریا بە موشەک هێرشکراوەتە سەر هیزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا نەکەوتووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە کردووە.
لایخۆشیەوە، جۆ بۆچینۆ وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئاماژەی بەوەدا، ئەم جۆرە هێرشانە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا و دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەخانە مەترسییەوە و دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە.