دیجیتاڵ میدیای سپێده
فاتمه په‌یمان، كه له سه‌ر پارتی كرێكاران له ئوسترالیا هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته، بووه یه‌كه‌م خانمه باڵاپۆش كه بچێته په‌رله‌مانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كاندیرا تایمز، فاتمه په‌یمان كه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵاندا له‌گه‌ڵ دایك و سێ براكه‌یدا وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌فغانستانه‌وه چوونه‌ته ئوسترالیا، له خۆرئاوای وڵاته‌كه شه‌شه‌مین كورسی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌ده‌ستهێنا.كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئوسترالیا، سه‌ركه‌وتنی په‌یمانی ته‌مه‌ن 27 ساڵانی له ویلایه‌تی ئوسترالیای خۆرئاوا پشتڕاست كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، په‌یمان له لێدوانێكیدا دڵخۆشی خۆی نیشاندا به هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و ئه‌ركه نوێیه.سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، ئه‌نتۆنی ئالبانیسی و جێگره‌كه‌ی، پاتریك گۆرمان له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه پیرۆزباییان له په‌یمان كرد.