دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەدرێژەی سەردانەکەیان بۆ شاری بەغدا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ بەڕێز د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق كۆبونەوە .
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی عێراق و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان کرا . باسیان لەوە کرد کە هاوڵاتیان بە قورسی باجی قەیرانەکان دەدەن . لەو بارەوە جەخت کرایەوە پێویستە بە لەیەک تێگەیشتن چارەسەر بدۆزرێتەوە .
هەردوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی پێویستییەکی حەتمی قۆناغەکەیە، چونکە روداوەکانی ئەم قۆناغە لە ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ، جیاوازە لەهەر قۆناغێکی تر . هەر لە کۆبوونەوەکەدا رایانگەیاند باشتر کردنی ژیانی هاوڵاتیان گرنگە بۆ ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری . بە تەئکید هاوڵاتیان شایەنی هەموو خزمەتێکی باشن .