ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات و، جێگره‌وه‌كانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در سوێندی یاسایی بخۆن.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به‌سوێند خواردنی په‌رله‌مانتاره جێگره‌وه‌كانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در كه‌ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتاره، به‌ڵام هێشتا دیارنییه رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان بۆ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واو ده‌بێت یان نا.
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در كه‌ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتاره، له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كشانه‌وه وهاوكات رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌یش موقته‌دا سه‌در له‌پڕۆسه‌ی سیاسی كشاوه‌ته‌وه.
كورسی لایه‌نه‌كانی شیعه، سوننه وسهربهخۆكان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌جۆرێك له‌و 73 كورسییه‌ی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در، 70یان بۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وسهربهخۆكان ده‌چێت وسێ كورسیش بۆ هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری ده‌چێت.