25 په‌رله‌مانتارراگەیاندراوێك له‌باره‌ی بریارێكی حكومه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

27/07/2021 - 21:52 نشر في كوردستانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

25 پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنن، هەرچەندە حکومەتی هەرێم بەهۆی پاشەکەوتکردن و لێبڕینی موچە زیاتر لە 10 ترلیۆن دیناری هاوڵاتیان قەرزدارە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی کارەبا فشار لەسەر هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی قەرزەکانی کارەبا بگەڕێننەوە، بۆیە داوا دەکەن یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و قەرزی سەر هاوڵاتیان لەرێگەی کردنەوەی هەژمارێکی بانکی لە موچە پاشەکەوتکراوەکانیان پاکتاو بکرێت.

 

25 پەرلەمانتاری کوردستان لەراگەیەنراوێکی رایانگه‌یاندووه‌، ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە، بۆیە باوەڕیانوایە سەرەڕای ئەوەی ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات. بەڵام دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە؛ كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی "پاشەكەوتی موچە" و "لێبڕینی موچە" و "نەدانی موچە"دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.

 

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای موچەخۆران، لەچوارچێوەی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020/ چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان دا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی "هەژماری بانكیی" و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبوەكان یەكلابكرێتەوە، وەك چۆن لە مادەی (13/ بڕگەی یەكەم، خاڵی 1)ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر موچەخۆران، كە هێشتا موچەیەكی تەواوەتیی بێ‌ لێبڕینیان وەرنەگرتوە.

 

ئەو 25 پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شیان وتووه‌، "ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە".

 

ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتەکەیان واژۆکردوە:

 

1- مەم بورهان قانع.

2- عەلی حەمەساڵح.

3- شادی نەوزاد.

4- هەورامان گەچێنەیی.

5- شیرین یونس.

6- هەڵز ئەحمەد محەمەد.

7- ئاشنا عەبدوڵلا.

8- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).

9- سەلمە فاتیح.

10- ئیسماعیل تەها سگیری.

11- سیروان بابان.

12- محێدین حەسەن یوسف.

13- سەرچنار ئەحمەد.

14- دابان محەمەد.

15- شێركۆ جەودەت.

16- شیرین ئەمین.

17- شەمۆل ئاشتی سابیر.

18- دیاری ئەنوەر.

19- شایان كاكە ساڵح.

20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.

21- جەلال محەمەد.

22- رزگار محەمەد.

23- روپاك ئەحمەد رەحمان.

24- یاسین خدر تەها.

25- كاروان گەزنەیی.