دیجیتاڵ میدیای سپێده
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌كاتی یاری نێوان یانه‌ی بروسك و یانه‌ی خه‌بات له‌شاری هه‌ولێر له ناو یاریگای یانه‌ی بروسك به‌شێك له ستاف و یاریزانانی یانه‌ی خه‌بات هێرشیان كرده سه‌ر ستافی كه‌ناڵی سپێده، ڕێكخراوی په‌یامنێرانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش كردنه ده‌كات،
ڕێكخراوی په‌یامنێرانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌كاتی یاری نێوان یانه‌ی بروسك و یانه‌ی خه‌بات له‌شاری هه‌ولێر له ناو یاریگای یانه‌ی بروسك به‌شێك له ستاف و یاریزانانی یانه‌ی خه‌بات هێرشیان كرده سه‌ر ستافی كه‌ناڵی سپێده كه پێك هاتبوون له قه‌هار حسێن، په‌یامنێرو محمد ڕه‌ئوف وێنه‌گر هێرش كردنه سه‌ر ستافی سپێده پێشلكاریهكی روونی ستافی یانه‌كه‌یه كه به‌داخه‌وه ده‌بوایه به‌ڕوحێكی وهرزشیهو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میدیاكاران بكه‌ن كه به‌یاسا كاره‌كانیان ڕێكخراوه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه كارێكی نایاساییان ئه‌نجامدابێت په‌لامار دراون،
ئێمه لهڕێكخراوی په‌یامنێرانی كوردستان وێرای ئیدانه كردنی ئه‌و پێشلكارییه ده‌رهه‌ق به‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ئاماده‌ین هاوكاری ئه‌و ستافه‌ش بین له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ری خۆبه‌خشی ڕێكخراوه‌كه‌مان تا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه تۆماربكه‌ن كه به‌جوێن وشه‌ق و بۆكس هێرشیان كردۆته سه‌ر.