ديجيتاڵ میدیای سپێده
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی داتاكانی ئه‌مه‌ریكا كه پاڵشتی له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كرد، نرخی زێڕ زیاتر له 2% دابه‌زی
كاردو كه‌مال شرۆڤه‌كاری بازاره داراییه‌كان بو كه‌نالی سپێده راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی داتاكانی ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبوونه‌وه كه باسی كرێی خانوو و هه‌لی كار و كه‌رتی كشتوكاڵ و باش بونی بازار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوه هؤكار كه پاڵشتی له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و به‌رزبونه‌وه‌ی پشكه‌كانی ئه‌مریكا كرد ئه‌مه‌ش بووه هوكاری ئه‌وه‌ی كه نرخی زێڕ له كۆتا رۆژی مامه‌ڵه‌كانی هه‌فته‌دا زیاتر له 2% دابه‌زی.
دوای ئه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ 2 هزار و 72 دولار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام دوای بلاوبونه‌وه‌ی داتاكانی ئه‌رێنییه‌كانی بۆ 2 هزار و 33 دۆلار دابه‌زی. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی هه‌فته‌دا به رێژه‌ی 3% به‌رزبووه‌وه. به‌وه‌ش ده‌بێته 9 هه‌فته‌ی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له گرێبه‌سته‌كانی داهاتووش نرخی ئه‌و كانزا زه‌رده به رێژه‌ی 2% بۆ 2028 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك دابه‌زی.