به‌رپرسانی تۆپی پێی به‌لجیكا له‌هه‌وڵدان یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رازی بكه‌ن به شه‌رعیه‌تی بریاری كۆتایی هێنان به‌م وه‌رزه‌ی خولی به‌لجیكا و سه‌ره‌تا بریاریاندا به پاڵه‌وان ناساندنی یانه‌ی بروج دوای هه‌ره‌شه‌كانی یویفا ئێستا بریاریانداوه خوله‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
له ئێستادا یانه‌ی بروج به جیاوازی 15 خاڵ به‌ر له ده‌ست پێكردنی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه شه‌ش تیپی یه‌كه‌م به‌شداری ده‌كه‌ن پێشه‌نگی گرتوه.
بریاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لجیكا و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه كۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسانی خوله‌كه پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رایانگه‌یاند بریاریانداوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌مه‌ش ده‌توانن پلیتی به‌شداری كردنی تیپه‌كانیان له‌خوله‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تیپێك بكه‌ن به پاڵه‌وان ئه‌وا بێ به‌ش ده‌بن له پلیته‌كانی به‌شداری كردن له‌خوله‌كانی ئه‌وروپا.