دزینی نەوت لەوانەیە بۆساڵی داهاتوو ملیاران دۆلار زیان بەنێجیریا بگەیەنێت

ڕابەر كەلهوڕی 07/12/2022 - 14:04 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی نێجیریا، باباگانا مۆنگونۆ رایگەیاند، ئەگەر دزینی نەوت بەردەوام بێت لەوانەیە لە 2023دا، 23 ملیار دۆلار زیان بە نێجیریا بگات.

باباگانا مۆنگونۆ ئاماژەی بەوە دا کە بۆ کۆنترۆڵکردنی دزینی نەوتی خاو، یەکەی لێکۆڵینەوەی تایبەتیان پێک هێناوە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەردەوامیدان بە دزینی نەوت کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئابووری نێجیریا.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی نێجیریا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە بەرهەمهێنانی نەوت لە خوار ئەو ئاستە رۆژانەییەوە کە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپیک) بۆ نێجیریا دایناوە و گوتی: "ئەگەر دزینی نەوت بەردەوام بێت لەوانەیە لە 2023دا، 23 ملیار دۆلار زیان بە نێجیریا بگات".

بەهۆی دزینی نەوت لەو وڵاتە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە لە یەک ملیۆن و 800 بەرمیلەوە داکشاوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل و زیاتر لە 200 پاڵاوگەی نایاسایی لەو وڵاتە کار دەکەن.