دیجیتال میدیای سپێده
په‌یامنێری سپێده له سنوری پیره‌مه‌گرون پێی راگه‌یاندین، کەمێک پێش ئێستا لە ناحیه‌ی پیرەمەگرون، لە نێوان چه‌ند هاوڵاتییه‌كدا شەڕە تەقە ڕووی داوه و بەهۆیەوە کەسێک کورژارە و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندارە.
وتیشی، هۆکاری شه‌ڕه‌كه کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە بووە و ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتووه‌نه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتووه.
ده‌شلێت، تەرمی کوژراوەکە بەرەو پزیشکیی دادی سلێمانى بەڕێکراوە و برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.