گەنج لەچی ناڕازییە؟؟

26/11/2020 - 13:11 نشر في وتار

عوسمان كاروانی

٭ لەنەبونی حکومەتێك کەهەست بکەن لەگەڵ خەمەکانیان دەژی .
٭لەنەبونی پەرلەمانێك کەدەستەی سەرۆکایەتیەکەی ئامادە نیە . کۆبونەوێك تایبەت بکات بۆیان وچەندبڕیارێك بۆخۆشگوزەرانیان دەربکات .
٭ لەچارەسەرنەکردنی گەندەڵی دزی و قاچاخچێتی و بەهەدەردان . کەچاکردنی ئەمانە کاریگەری دەبێت لەسەرخۆشگوزەرانی ئەوان .
٭لە نەبونی دڵنیایی بۆئەوانەیان کەدەتوانن پڕۆژەی بچوك بەڕێوە بەرن .
* لە متمانەنەکردن پێیان و پێنەدانی ڕۆڵ . لەبوارەجۆراوجۆرەکاندا .
٭ لە نەبونی سیستەمێکی خوێندنی بەهێز کەنازانن چی فێرببن و چۆن فێرببن وبۆچی فێر ببن .
٭ لە نەڕەخساندنی هەلی کاربۆگەنجان وەك یەك .
٭ لە نەبونی شوێنی نیشتە جێبون بۆئەوانەیان کەدەیانەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنن .
٭ لە نەبونی فرسەتی دامەزراندن بۆدەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان .
٭ لە پشتگیری نەکردن و هان نەدانی تواناکانیان .
بەبەرچاوی حوکمڕانانی هەرێمەوە ئەم هەمووتوانایەی گەنج سەری خۆی هەڵ دەگرێت وڕێگەی نادیار دەگرێتە بەر یان لەکافتریاو شوێنە گشتیە کان تەمەنیان بەزایەدەچێت بەڵام لەبەرامبەردا حوکمڕانانی هەرێم وەك پیشەی هەمیشەییان زۆربێ باکن بەرامبەریان لەکاتێکدا ئەم توانایانەی گانجان دەکرێت بکرێنەخۆر بۆوەدەرنانی تاریکی یان بکرێنە باران بۆزیندوو بونەوەی ووڵات . دیارە حوکمڕانان نەدەیانە وێت ئاسۆی ڕون هەبێت نەدەیانەوێت بوژانەوەش هەبێت چونکە بۆئەوان خێروالەمەلەکردن لەئاوی لێڵدا .