دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی گهرمیان ڕایگهیاند، بەتۆمەتی پلان دانان بۆ دزینی بانکی جیهان لەکەلار دووتۆمەتبار دەستگیرکران.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت .
ئاماژهی بهوهشكرد: ئەمشەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.
پۆلیسی گهرمیان ئهوهشی خسته ڕوو: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.