دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، لە پایتەختی عێراق و ژمارەیەك پارێزگای دیكە لایەنگرانی رێبەری رەوتی سەدر رژانە مەیدانەكانی خۆپیشاندان و نوێژی هەینیان لەو مەیدانانە ئەنجامدا.
میدیای ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی سەدان لایەنگری موقتەدا سەدر رژاونەتە مەیدانەكانی تەحریر و خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكە، سەرجەمیان پێكەوە لەو مەیدانانە نوێژی هەینیان بەئەنجامگەیاندوە.
لەسەر داوای موقتەدا سەدر، لایەنگرانی ئەمڕۆ گردبونەتەوە، پەیامنێرانی نێو خۆپیشاندەرانیش ئاماژە بەوەدەكەن، دروشمیان بەرزكردوەتەوە دژ بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی یەكبون و سەركەوتنی لایەنگرانی ئەو رەوتە، لەگەڵ رەتكردنەوەی تێرۆر كۆبونەتەوە، دواتریش راگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە.