کۆکردنەوەی نوێژەکان لە کاتی باران بارین لە مزگەوتدا.

27/11/2020 - 10:18 نشر في هەواڵەكان

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دەقی فەتوای زانایانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دروستی و نادروستیەتی کۆکردنەوەی نوێژەکان لە کاتی باران بارین لە مزگەوتدا.
ده قى فتواكه:

(حوكمی كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە)
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْل الژكْر إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلمُونَ} (سورە النحل: 43)
الحمد لله والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد رسول الله وعلی ێله وصحبه ومن والاه وبعد:
دوای ئەوەی لە هەندێك لە لیژنەی فەتواكانی لقەكانەوە و زۆرێك لە موسوڵمانانەوە داوا كرا كە ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە ڕوون بكاتەوە، هەرچەندە ئەنجومەن لە فەتوایەكی پێشوویدا بەژمارە (3) لە بەرواری 19/2/2016 بە كورتی ئەم بابەتەی ڕوون كردۆتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە هەندێ شوێن و هەندێك خەڵك بەهۆكاری زۆر سادە و بێ شارەزایی لە شەرع، نوێژەكانیان كۆ دەكەنەوە و نیگەرانی و خیلافی زۆریان دروست كردووە لە مزگەوتەكاندا، بۆیە ئەنجومەن بە پێویستی زانی لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 1/6/1441 بەرامبەر بە 28/1/2020 دووبارە ئەم بابەتە بەم شێوەیەی خوارە بۆ نوێژ خوێنان و مامۆستایانی بەڕێزی كوردستان ڕوون بكاتەوە:
1. ئەصل وایە هەموو نوژێك لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونكە خوای گەورە دەفەرموێ: [إِنَّ الصَّلاه‌ كَانَتْ عَلی الْمُۆمِنِینَ كِتَابًا مَوْقُوتًا] (سورە النسا‌و: 103).
2. جەمع كردن بەهۆی بارانەوە لەمەزهەبی حەنەفیەكانداو ئیمامی موزەنی و هەندیكی دیكە لە شافیعیەكان بەهیچ شێوەیەك درووست نییە، وە لە مەزهەبی خۆماندا، مەزهەبی ئیمامی شافیعی ومەزهەبی مالیكی ومەزهەبی حەنبەلیدا بە كۆمەڵێك مەرج كە باسیان دەكەین ڕێگەی پێدراوە، بەڵام مالیكیەكان و حەنبەلیەكان، و ئیمامی حەرەمەین لە شافیعیەكان تەنها جەمع كردنی نوێژی مەغریب و عیشا بە تێكڕای مەرجەكانەوە بە دروست دەزانن .
3. پێویستە ئەم بابەتە وەك ڕوخسەتێك سەیر بكرێت نەك وەك سوننەتێك و بەكەمی و تا مەرجەكانی بە دڵنیاییەوە نەیەتە دی ئەنجام نەدرێت چونكە :
أ - هیچ دەقێكی صەریح نییە لە فەرموودەكان كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمانی كردبێت بە كۆكردنەوەی نوێژ بەهۆی باران بارینەوە، یان ڕیوایەتێكی صەحیح و صەریح كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ خۆی ئەنجامی دابێ ئەوەی هەیە تەنها ئاماژەو مەفهومی موخالەفەی ڕیوایەتەكان، و ئیجتیهادە لە مانا كردنی فەرموودەكاندا، وەك ئەو فەرموودەیەی كە ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی كردووە لە ئیبن عەبباسەوە رچی الله عنهما- (جَمَعَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ بَیْنَ الڤُّهْڕ ۆالْعَصْڕ، ۆالْمَغْڕبِ ۆالْعِشَا‌وِ بِالْمَدِینَه‌ِ، فِی غَیْڕ خَوْفٍ، ۆڵا مَگَرٍ» وفِی حَدِیپِ ۆكِیعٍ: قَاڵ: قُلْتُ لِابْنِ عَبَّاسٍ: لِمَ فَعَڵ ژَلِكَ؟ قَاڵ: «كَیْ ڵا یُحْڕجَ أُمَّتَهُ )، هەروەها هەر ئیمامی موسلیم لە ئیبن عەبباسەوە ڕیوایەتی كردووە (صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ الڤُّهْرَ ۆالْعَصْرَ جَمِیعًا , ۆالْمَغْڕبَ ۆالْعِشَا‌ۆ جَمِیعًا فِی غَیْڕ خَوْفٍ ۆڵا سَفَرٍ " , قَاڵ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ: أَرَى ژَلِكَ كَانَ فِی الْمَگَڕ).
ب - هەروەها هەندێ لە زانایان فەرمویانە فەرموودەكە (مچگرب) ە وكاری پێ ناكرێت چونكە بەچەند ڕیوایەتی جیاواز هاتووە لەوانە هەر لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە (جَمَعَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ فِی غَزْۆه‌ِ تَبُوكَ فجمع بین الڤهر والعصر والمغرب العشا‌و، قال سعید قلت لابن عباس ما حمله على ژلك قال أراد أن لا یحرج أمته) ، هەروەها له بوخاریدا هاتووه: (صَلَّى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ الڤُّهْرَ ۆالْعَصْرَ جَمِیعًا، ۆالْمَغْڕبَ ۆالْعِشَا‌ۆ جَمِیعًا، فِی غَیْڕ خَوْفٍ، ۆڵا سَفَرٍ). هەروەها لە بوخاری هاتووە: (صَلَّی رَسُولُ اللهِ صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ الڤهْرَ والْعَصْرَ جَمِیعًا، والْمَغْربَ والْعِشَا‌‌و جَمِیعًا، فِی غَیْر خَوْفٍ، ولا سَفَرٍ).
ج- وە هەندێك لە زانایانی دیكە وەك ئیمامی ترمژی دەفەرموون فەرمودەكە كاری پێ ناكرێت لەبەر ئەوەی (معلل) ە ئیمامی ترمژی دەفەرموێ: (جمیع ما فی هژا الكتاب من الحدیپ هو معمول به، وبه أخژ بعچ أهل العلم ماخلا حدیپین: حدیپ ابن عباس: أن النبی صلى الله علیه وسلم جمع بین الڤهر والعصر بالمدینه‌، والمغرب والعشا‌و من غیر خوف ولاسفر، ولا مگر، وحدیپ النبی صلى الله علیه وسلم أنه قال: إژا شرب الخمر فاجلدوه فإن عاد فی الرابعه‌ فاقتلوه، وقد بینا عله‌ الحدیپین جمیعا فی الكتاب) . سنن الترمژی 6/258.
د- وە هەر پێشەوایانی (الترمژی و الدارقگنی و الحاكم و الگبرانی) هەر لە ئیبن عەبباسەوە(رچی الله عنهما) فەرمودەیەیەك ڕیوایەت دەكەن بە پێچەوانەی ئەم فەرموودەیەی كە (معلل)ە، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم: دەفەرموێ (من جمع بین الصلاتین من غیر عژر فقد أتی بابا من أبواب الكبائر). سنن الترمژی 1/259 ، سنن الدارقگنی2/247، المعجم الكبیر للگبرانی 11/216، المستدرك علی الصحیحین1/409.
ئیمامی (الترمژی) لەگەڵ ئەوەیشدا كە ئەم فەرمودەیە بە لاواز دادەنێ بەڵام دەفەرموێ: "والعمل علی هژا عند أهل العلم: أن لا یجمع بین الصلاتین إلا فی السفر أو بعرفه‌".
هـ- ئیمامی بەیهەقی دەفەرموێ ئەو ڕیوایەتەی كە دەفەرموێ: (ولا مگر) ئیمامی بوخاری لە صەحیحەكەیدا نەیهێناوە ئەگەرچی سەنەدەكەی بە مەرجی خۆشیەتی لە بەرئەوەی ئەو حەدیسە پێچەوانەی ریوایەتی جمهوری ڕاویەكانە كە باسی (المگر)ی تیادا نییە. سنن البیهقی(3/368).
بۆیە ناكرێت بڵێین سوننەتە، بەڵكوو تەنها ڕوخسەتێكەو لە سنورێكی تەسك و، زانایان بە ئیجتیهاد لە كۆی مانای فەرمودەكان و هەندێك عەمەلی صەحابەو تابعین وەریانگرتووە و پاشان بەچەن


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)