دیجیتاڵ میدیای سپێده
دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا 45 دۆلار و هەشت سەنت بەرزبۆوە و رۆژەکەی بە 46 دۆلار و 29 سەنت تەواو کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا 0،19 بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە 46 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس نرخەکەی گەیشتە 43 دۆلار و 31 سەنت.
کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک بەهۆی گەردەلوول و زریانەوە کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
بەڕێوبەرایەتی پاراستن و ژینگەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک-دا بەڕێژەی لەسەدا 84،3 کەمی کردووە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بەڕێژەی لەسەدا 60،94 کەمی کردووە.
بەرەوپێشچوونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاربەدەستانی چین و ئامریکا سەبارەت بە رێککەوتنی بازرگانی "FAZ "ی یەکەم کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت.
سەرەڕای ئەمانە راگەیاندنی چارەسەری کۆرۆنا لەلایەن کۆشکی سپییەوە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر نرخی نەوت.
بەپێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هۆپکینس ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا نزیکبووەتەوە لە 24 ملیۆن کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 820 هەزار کەس.
ئەمریکا بە زیاتر لە پێنج ملیۆن و700 هەزار حاڵەتەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندایە، دوای ئەو بەڕازیل بە سێ ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتەوە لە پلەی دووەمدایە و هیندستان بە سێ ملیۆن و 200 حاڵەتەوە لە پلەی سێیەمدا دێت.