لە میحوەری مەخمور هێرشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سنوری گوندەكانی دەوروبەری گوێڕەوە دەستیپێكردەوە
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور رایگەیاند: "لە هەر یەك لە قۆڵەكانی گوندی سوڵتان عەبدوڵا و گوێر و گوندی حاجی عەلی هێرشەكە دەستی پێكردووە، بە پێی پلانەكە دەبێت ئەو گوند و شوێنانەی دەوربەری مەخموور و گوێر بە تەواوی پاك بكرێنەوە لە داعش و مەترسی لەسەر سەنگەركانی پێشمەرگە نەمێنێت".
وتیشی: سەرەتا فڕۆكە جەنگیەكان دەست دەكەن بە بۆردومانكردنی بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش و دواتریش هێزی پیادەی پێشمەرگەو سوپای عێراق هێرشی زەمینی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە دەست پێدەكەن.