دیجیتاڵ میدیای سپێده
جۆ بایدن به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.
ئه‌مرۆ به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن حیزبى دیموكراته‌وه، جۆ بایدن كاندیدكرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، جۆ بایدن جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه: بۆ كێبركێ بۆ به‌ده‌ست هێنانى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئه‌مرۆ حیزبى دیمو‌كراتى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى كاندیدیان كردم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى، وراشیگه‌یاند: خۆشحاڵم كه‌ده‌ڵێم بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
بایدن وتیشى: ئه‌م ماوه‌یه له‌مێژووی ئه‌مریكا دا زۆر سه‌خته، وسیاسه‌تى تره‌مپ بۆته هۆى دابه‌شكارى، وڵات پێویستى به‌سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه كه‌هه‌موومان یوكمانبگرێته‌وه.
جۆ بایدن له‌ته‌مه‌نى 77 ساڵیدایه، و36 ساڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پیران بووه به‌ر له‌وه‌ى ببێته جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا باراك ئوباما.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چن.