دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (12-3-2020) ئاسایشى شارى سلێمانى ئاگادارییه‌كى ئاراسته‌ى هاوڵاتییانى شاره‌كه كردووه ، تاكو له بوونى هه‌ر قه‌ره‌باڵغییه‌ك ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه ، مه‌به‌ستیش له‌م رێوشوێنه رێگریكردن له مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆڕۆنا .
"دیجیتاڵ میدیاى سپێده " كۆپییه‌كى له روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى ئاسایشى سلێمانى ده‌ستكه‌وتووه ، له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك هاتووه " له پێناوى سه‌لامه‌تى خودى هاوڵاتییان ، له هه‌ر جێگه و شوێنێك كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییان به‌یدكرد ، هێزه‌كانى ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه " .
رێوشوێنه خۆپارێزییه‌كانیش له شارى سلێمانى به‌توندى گیراونه‌ته‌به‌ر ، به تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سلێمانى رایگه‌یاندبوو ، 10 كه‌یسى گومانلێكراوى دووچاربوون به كۆڕۆنا ، سه‌ردانى پرسه و شوێنه گشتییه‌كانى شاره‌كه‌یان كردووه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر