دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت: كورد و سوننە داوایانكردووە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا بمێننەوە. دەشڵێت: ئەمریكا سیستمی بەرگریی موشەكی پاتریۆت دەباتە عیراق.
جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پێنتاگۆن" لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: نوێنەرانی كورد و سوننەكان داوایان كردوە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێشتا ئەركی هێزە ئەمریكییەكان لە شەڕی دژی داعش كۆتایی نەهاتوە و عیراق بۆ ئەو شەڕە پێویستی بە ئەمریكا و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی هەیە.
وتەبێژەكە راشیگەیاند: واشنتۆن سیستمی بەرگریی مووشەكیی پاتریۆت لە چەند شوێنێك لە عیراق دادەمەزرێنێت، سوپای ئەمریكاش شوێنی دانانی ئەو سیستمە دەستنیشاندەكات.
ئاشكرایكرد: لە هێرشەكەی ئێراندا بۆسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەلئەسەد لە عیراق، 34 سەربازی ئەمریكی برینداربون.