لەماوەی چەند مانگی داهاتوو دا ئەمریكا هێزەكانی لەسوریا وعێراق كەم دەكات

13/08/2020 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: وڵاته‌كه‌ى هێزه‌كانى له‌عێراق وسوریا له‌مانگه‌كانى داهاتوو دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ وبه‌ڵام تا ئێستا هیچ فه‌رمانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان.

جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزى جونیور، فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: كه‌وڵاته‌كه‌ى هێزه‌كانى له‌هه‌ردوو وڵاتى سوریا وعێراق ژماره‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ وكه‌پێده‌چێت له‌مانگه‌كانى داهاتوو دا ده‌ست به‌كشانه‌وه‌یان بكه‌ن به‌ڵام تائێستا هیچ به‌روارێكیان بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌ست نیشان نه‌كردوه‌.

ماكێنزى گوتیشى: پێشبینى ده‌كه‌ین، هێزه‌كانى ئه‌مریكا وهێزه‌كانى ناتۆ، به‌شێكیان بۆ تاهه‌تایه‌ له‌عێراق بمێننه‌وه‌، بۆ هاوكاریكردنى هێزه‌كانى سوپاى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دا، وده‌شڵێت: به‌ڵام به‌پرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى دا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بریاره‌ كه‌له‌مانگه‌كانى داهاتوو دا ئه‌مریكا هێزه‌كانى بۆ سێ هه‌زار و 500 كه‌س كه‌م بكاته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا داواى كردوه‌ به‌كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ژماره‌یان هه‌زار سه‌ربازه‌ له‌سوریا، كه‌ تا ئێستا نزیكه‌ى 500 سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا دا له‌ئه‌ركدان.