کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە (ئارامکۆ) ڕایگەیاند کە قازانجەکانی لە سەر بنەمای ورزی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی دوو لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ڕیال (٢٧ ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دۆلار).
کۆمپانیای (ئارامکۆ) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قازانجەکانی لەسەر بنەمای وەرزی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی دوو لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ڕیال.
ئەوەش لە کاتێکدایە قازانجەکانی کۆمپانیای (ئارامکۆ) لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتبووە ١٠٠ ملیار و ٢٢٠ ملیۆن ڕیال.
ھاوکات لەسەر بنەمای ساڵانە، قازانجەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە (ئارامکۆ) بەڕێژەی ١٤،٤٥ لەسەدا دابەزیوە و کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ١١٩.٥٤ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن ڕیال (٣١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار) بوو.
لەسەر بنەمای ساڵانە، قازانجی کۆمپانیای ئارامکۆ بە ڕێژەی ١٤.٤٥٪ دابەزیووە، کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ١١٩.٥٤ ملیار ڕیال (٣١.٩ ملیار دۆلار) بوو.
دابەزینی قازانجەکانی کۆمپانیای (ئارامکۆ) لەسەر بنەمای ساڵانە ھاوکاتە لەگەڵ پابەندبوونی سعوودیە بە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی ئارەزوومەندانە لەچوارچێوەی ئۆپێک پڵەس بۆ ٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای (ئارامکۆ) ڕاشیگەیاندووە، دابەزینی قازانجەکانی لەسەر بنەمای ساڵانە، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی داھاتەکانی کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، گەیشتووەتە بە ٤٠٢ ملیار ڕیال (١٠٧ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار) بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، لەکاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتبووە ٤١٧ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ٤١٧.٤ ملیار ڕیال ( ١١١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار).
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دابەزینی داھاتەکانی، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی فرۆشراوی نەوتی خاو کە بەشێکی بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەو ماوەیەدا قەرەبووکراوەتەوە.