دوای ئهوهی بڕیاری بهندكردن بۆ بهرێوبهرهكهیان دهردهچێت کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بە هۆی بڕیارهكه ماوەیەک کارکردنیان ڕاگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایهتی لە دژی بڕیاری بەندکردنی ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆ، ماوەیە کارکردنیان ڕاگرت و پاشان دەستیان بەکارهكانیان كردهوه.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ /٢ عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت سزا درا بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ.
باسی لهوهش كرد،" کە بڕیارەکە ھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر بووە بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە خوێندنە".
هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، "ئەم سزای حوکمەی عەمید ئاسۆ محەمەد، پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانییەوە نیە".