هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟
بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:
تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە.
بڕێک بودجەی پڕۆژەی پترۆ دۆلار لە بانکە ئەهلیەکان دانرا و دواتر بانکەکە بە بیانووی ئەوەی کە قەرزی لای حکومەتە و حکومەت بۆ موچە لە بانکەکەی وەرگرتووە دەستی بەسەردا گیرا و نەتوانرا وەرگیرێتەوە.....
هەروەها ساڵی 2015 بڕی30 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی هەڵەبجە کەلەلایەن کۆمپانیای گازپرۆم درابوو بە وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بەهەمان شێوە نەدرایەوە بە هەڵەبجە و دەست بەسەر کرا......
کابینەی حەوت: لە ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٣٫٣٧ ملیار دۆلاری لە کۆمپانیا نەوتیەکان وەرگرتوە! و بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە بووە !، بەڵام هەڵەبجە بەچاوی خۆی ئەو بڕەی نەدی و لە پێشنیار مایەوە. (وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە ٢٥/٨/٢٠١٣ بڵاوی کردەوە تا چەند مانگێک دوای دەستبەکار بوونی کابینەی نۆ لە سایتی فەرمی وەزارەت مابوو دواتر سایتی وەزارەت گۆڕا ئەو خشتەیەی خوارەوەش نەما)
کابینەی هەشت: لە مانگی ٩ ی ٢٠١٥ بڕی سی ملیۆن دۆلاری لە گازپرۆم وەرگرت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە ، دوای ناردنی ژمارە حسابی بۆ پڕۆژەکان و ناردنی پڕۆژە پێشنیار کراوەکانی هەڵەبجە بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و گازپرۆم و بەندە ، گازپرۆم لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان ئەو ٣٠ ملیۆن دۆلارەیان داوەتە وەزارەت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە و لە ئەستۆی کۆمپانیای گازپرۆم نەماوە..
بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بۆ ئەو دووبڕەی سەرەوە زۆر کرا و دواجار لە ١٦/٣/٢٠٢١ بە یاداشتێک لە کۆبونەوەی پەرلەمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان و وەزیرە بەشداربووەکان کرا بەڵام سوودی نەبوو.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لەئەنفال وڵاتانی دراسێ بەهانای کوردەوە نەهاتن

      کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک14-4-1988 ئەو دەمەى گوندى ملە سورەو گوڵەجۆى حاجى حەمەجانى گەرميان سوتێراو دواتريش سەرجەمى خەڵكى ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئيدى هەر ئەوكات ئابڕويەك بۆ ڕووى ڕەشى داگيركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانى ئەو

  • بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

    ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوە

  • بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

    ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار