هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە

لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوەری دەکەن بۆ ئەوەی وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە بدۆزنەوە: بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟
توێژینەوەکە لەسەر هۆکارەکانی دڵخۆشی ئەنجامدراوەو بە درێژایی ئەو ساڵانە سەرجەم چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی شاری بۆستنی ئەمریكای لەخۆگرتبوو، تەنانەت جۆن کێنێدی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکاش بەشداریی تێدا کردووە، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی “فۆکوس”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە.
بە کەڵک وەرگرتن لەو زانیاریانەی کە لە ماوەی ٨٥ ساڵدا کۆکراونەتەوە، ئەو دوو زانایە، (پرۆفیسۆر د.ڕۆبەرت جەی والدینگەر) و هاوکارەکەی (دکتۆر مارک شوڵز)، ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە کتێبێکدا بە ناوی (ژیانی باش: وانەکان لە درێژترین لێکۆڵینەوەی زانستی لە جیهاندا لەبارەی بەختەوەرییەوە) بڵاوکردەوە.
گرنگترین ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەیە کە (ناوبانگبوون، پارە، یان بوونی بۆهێڵی باش) مرۆڤ دڵخۆش ناکەن، ئەوەی بەڕاستی گرنگە پەیوەندییە مانادارەکانە. مرۆڤەکان بە سروشت بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتین، بۆیە هاوڕێیەتی باش و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خێزان و هاوبەشییەکی مانادار زۆر گرنگن کاتێک باس لە ژیانێکی درێژ و بەختەوەر دەکرێت.
پرۆفیسۆر ڕۆبەرت جەی والدینگەر، سەرۆکی توێژینەوەی گەشەپێدانی پێگەیشتووان لە زانکۆی هارڤارد ڕوونی دەکاتەوە: "دۆزینەوەی سەرسوڕهێنەر ئەوەیە کە پەیوەندییەکانمان کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر تەندروستیمان هەیە". ڕاستە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست و وەرزشی گونجاو و خەوتنی باش و ڕێکوپێک بەردی بناغەی ژیانێکی بەختەوەرن، بەڵام پەیوەندییە نزیکەکان ڕۆڵی سەرەکی لەم کارەدا دەبینن، بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی فۆکۆسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە.
والدینگەر ڕوونی دەکاتەوە: گرنگیدان بە جەستەمان گرنگە، بەڵام گرنگیدان بە پەیوەندییەکانمان جۆرێکە لە چاودێریکردنی خۆمان، تەنانەت سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە ئەوەندەی گەیاندووە کە "تەنیایی بەقەد جگەرەکێشان یان مەیخواردنەوە کوشندەیە".
بەڵام بە گوتەی والدینگەر ئەنجامی ئەو توێژینەوە ئەوە ناگەیەنێت زۆرترین هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروستبكرێت، بەڵكو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کەسانی نزیکمان هەبێت کە بتوانین پشتیان پێ ببەستین. بۆیە ڕۆبەرت جەی والدینگەر ئامۆژگاری دەکات: هەوڵبدەین زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەکانمان بدەین.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لەئەنفال وڵاتانی دراسێ بەهانای کوردەوە نەهاتن

      کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک14-4-1988 ئەو دەمەى گوندى ملە سورەو گوڵەجۆى حاجى حەمەجانى گەرميان سوتێراو دواتريش سەرجەمى خەڵكى ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئيدى هەر ئەوكات ئابڕويەك بۆ ڕووى ڕەشى داگيركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانى ئەو

  • بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

    ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوە

  • بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

    ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار