كورته‌                      SpedaXCorona

33 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا

03/06/2020 - 08:32 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 33 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەنراوەکە ، تووشبووەکان 12 پیاو، 15 ئافرەت و شەش منداڵن.

ئاماژە بەوەشداوە کە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبوویەکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن تووشبوونە.

لە راگەیەنراوەکەدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ کە هەر 33 تووشبووەکە دانیشتووی ناو شاری دهۆكن