دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی قاچاغچی كۆچبه‌رانی راگه‌یاند، كه دووانیان عێراقین و سه‌دان كۆچبه‌ریان گه‌یاندووه‌ته وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و، تۆڕی قاچاغچییه‌كان، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ماڵ و، باڵه‌خانه له به‌رلین و شاره‌كانی تری وڵاته‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تۆڕێكی قاچاغچی كۆچبه‌ران ده‌ستگیركراون، كه دووانیان عێراقین و، دووانی تریان سوریبوون و، 60 هه‌ڵمه‌تی به قاچاغبردنی كۆچبه‌رانیان ئه‌نجامداوه و، 300 كه‌سیان به نایاسایی گه‌یاندووه‌ته ئه‌ڵمانیا، به تایبه‌ت له‌ڕێی بێلاڕوسیاوه، زۆرینه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش كه گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌ڵمانیا، سوری بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و قاچاغچییانه بڕی 3هه‌زار و 500 بۆ 10 هه‌زار یۆرۆیان له هه‌ر كۆچبه‌رێك وه‌رگرتووه و، هه‌ندێك جار رێگه‌ی زۆر مه‌ترسیداریان به‌كارهێناوه و، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیشیان له‌سه‌ر كۆچبه‌ره‌كان دروستكردووه.