هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كۆمپانیایی دانەغاز داهاتی هەناردەی خۆی بۆ ماوەی سێ‌ مانگی ئەم ساڵ بڵاویكردەوە

لەراگەیاندراوێكدا كۆمپانیایی دانەغازی ئیماراتی كە لەكێلگەكانی هەرێم كار دەكات، تەواوی داهاتەكانی بۆ ماوەی سێ‌ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاویكردەوە كەداهاتەكانی لەهەرێم گەیشتووەتە 97 ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیایی دانەغازی ئیماراتی رایگەیاندوە: لەسێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵ دا داهاتی كۆمپانیاكە گەیشتووتە97 ملیۆن دۆلار و قازانجەكەشی 38 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە قازانجی ساڵی رابردو 12 ملیۆن دۆلار كەمیكردو،ئەمەش بەهۆی گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوت وغاز لەجیهان دا.

دانەغاز ئەوەشی خستەڕوو: لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا سەرجەمی رێژەی بەرهەمهێنان 56.75 ملیۆن بەرمیل بوە و بەراورد بە چارەكی یەكەمی ساڵی رابردو رێژەی بەرهەمهێنان 10% كەمیكردوە.

لایخۆیەوە ریچارد هۆڵ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندوە: لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی پێوانەییان تۆماركردوە وبەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی 46.4 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا بەردەوامە.

ودەشڵێت: كۆمپانیای دانەغاز بڕێكی باش لە شایستەكانی لەهەردوو حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسری وەرگرتووەتەوە كەبڕەكەی 67 ملیۆن دۆلارە، دواتر بڕی نۆ ملیۆن دۆلاری دیكەش وەرگیراوە، هاوكات لەكۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ شایستەكانی كۆمپانیای دانەغاز لەهەرێم گەیشتوەتە 91 ملیۆن دۆلار.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار