هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بۆچی جەستەی مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەبێت؟

شێرپەنجە کۆمەڵێک نەخۆشین کە لە ئەنجامی گەشەی نائاسایی خانەکانی لەش دروستدەبن، ئەم خانە شێرپەنجەییانەش لە شانەکانی دیكەی تەنیشت خۆیان بڵاودەبنەوەو ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت لەرێی خوێن یان سیستەمی لیمفاوییەوە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاودەبنەوە.

بەگوێرەی ئەوەی لە ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"دا بڵاوکراوەتەوە، دکتۆرە ئۆلگا ڤۆستریکۆڤا، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی چاودێری و پاڵپشتی نەخۆش دەڵێت، خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەی هەموو کەسێکدا هەن، بەڵام سیستەمی بەرگری لەش بەرەنگارییان دەبێتەوە.

بە وتەی ئەو پزیشكە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا ڕاوێژ بە پزیشک نەکرێت، ئەگەری تووشبوون بە وەرەمێکی شێرپەنجەیی زۆر زیاد دەکات.

ئەو دەڵێت: ئەم پرۆسەیە بەردەوامە کاتێک لاوازی لە سیستەمی بەرگریدا ڕوودەدات، و کەس هۆکارەکەی نازانێت، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی وەرەمێکی شێرپەنجەیی و ئەویش نەخۆشییەکی درێژخایەنە.

دەشڵێت بۆیە ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بوو و پشتگوێی خستن و چارەسەری نەكردن، و "پێویستە لە کاتی خۆیدا ڕاوێژ بە پزیشک بکات، چونکە ئەگەری تووشبوونی بە وەرەمێکی شێرپەنجەیی زیاد دەکات".

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ڤایرۆس و خووی خراپیش دەبنە هۆی شێرپەنجە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بۆ نموونە لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا منداڵان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ دەکوترێن، پێشئەوەی لە رووی سێكسییەوە چالاكبن چونكە زانایان سەلماندوویانە کە ئەم منداڵانە دواتر تووشی شێرپەنجەی ملی ڕەحم و شێرپەنجەی ئەندامی نێرینە نابن.

دکتۆرە ئۆلگا ڤۆستریکۆڤا زیاتر دەڵێت مەیخواردنەوە، بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان سیستەمی بەرگری مرۆڤ تێکدەدەن، کە دواتر دەبێتە هۆی شێرپەنجە، بۆیە پێویستە مرۆڤ خۆی لەو خووە خراپانە بپارێزێت.

بە وتەی ئەو، زۆرجار مرۆڤ هەست بەو وەرەمە ناکات، چونکە بەبێ نیشانە گەشە دەکات.

ئەو دەڵێت: بەگشتی هیچ نیشانەیەک بەهیچ شێوەیەک دەرناکەوێت، بەڵام کاتێک کەسێک لەکاتی گونجاودا دەچێتە لای پزیشک و پشکنینی بۆ دەکرێت، دەتوانێت بزانێت کە لە قۆناغی سەرەتاییدا وەرەمێکی سەرەتایی هەیە و لەم حاڵەتەشدا دەتوانێت چارەسەری بكات بۆیە تاکە ڕێگە بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە پشکنینی پزیشکییە و سەردانیكردنی كردنی پزیشكە.

سەرچاوە: Masrawy.com

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار