وەزارەتی دارایی: زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێت

17/02/2020 - 15:10 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت: دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەقۆناغی كۆتاییدایەو زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێت.

ئەحمەد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێملە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەنرا، ئەمڕۆ بەفەرمی داوای بەڵگەنامە رەسمییەكانمان لەوەزارەتی پەروەردە كردوە بەمەبەستی رایی كردنی كارەكانی ئەو مامۆستایانەی كە گرێبەست بوون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لەهەرێمی كوردستان بەنزیكەی پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە و سەرجەمیان دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام پرۆسەكە بەچەند قۆناغدا تێدەپەڕێت و لەئێستاشدا پرۆسەكە لەقۆناغی كۆتایدایە.