ریال مه‌درید به‌ شكست ده‌ستی به‌ ساڵی نوێكرد

بۆتان عومه‌ر 02/01/2022 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە میانی ركابەریەكانی گەڕی 20 لالیگا ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی خیتافی بووەوە، لەیەكەم یاری لە ساڵی نوێ‌ شاهانە دووچاری شكست بوو ، یاریەكەشی بە گۆلێكی بێ‌ وەلام دۆراند.
تەنها نۆ خولەك بەسەر یاریەكە تێپەری لە هەڵەیەكی میلیتاو، توركی ئینیس ئوناڵ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ خیتفی تۆمار كرد و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
بەدرێژایی تەواوی یارییەكە ریال مەدرید كۆنترۆلی یاریەكەی كردوو چەندین هێرشی پرمەترسیداری بردە سەر گۆڵ بەلام هیچ لە هێرشەكان ئامانجەكەی نەپێكا و یاریەكە بە تاكە گۆلێك لە سوودی یانەی خیتافی كۆتایی هات.
ریال مەدرید دووەمە شكستە لەم وەرزە دووچاری دەبێت و ، دوایین جاریش كە تووشی شكست بوو لە گەڕی هەشتەمی خولی ئیسپانی بوو كاتێك بە ئەنجامی 2-1 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئیسپانیۆل دۆرا.
سەرەرای دۆرانی ئەم یاریە ریال مەدرید لە پێِشەنگ مایەوە خاڵەكانی 46 خاڵەو خیتافیش بە بردنەوەی ئەم یارییە كۆی خاڵەكانی بەرز بوویەوە بۆ 18 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەكان رزگاری بوو.