حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایگەیاند،، ئێمە دژی تەوتینی موچە نین ماوەی ساڵێكە لە چوارچێوەی هەژماری من دەستیان بەو پڕۆسەیە كردوە و بڕیاریشی دا داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بكات.
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی كاربەڕێكەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجامدا و راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی موچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و پێویستە لەگەڵ موچەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت.
حكومەتی كاربەڕێكەر رایگەیاند، نابێت هیچ بیانو و پاساوێك بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بهێڵرێتەوە تا بكرێتە بیانو بۆ خەرج نەكردنی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم، هەر بە ئەم ئاراستەیەش ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراقدا هاتووە داهاتی ناوخۆ بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.