میلان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی بیۆلی ڕاهێنه‌ر نوێ بكاته‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 10/11/2021 - 20:08 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانەی میلانی ئیتاڵی نزیكە گرێبەستی ستیڤانۆ بیۆلی راهێنەری تیپەكەی بۆ چەند ساڵی داهاتوو تازە بكاتەوەو لە ئێستاشدا دەستیان بە گفتوگۆ كردووە.
گرێبەستی بیۆلی لەگەڵ میلان لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بەڵام رۆسۆنێری دەیەوێت بۆ چەند وەرزێكی تر گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەری كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی كارگێری یانەی میلان دەیەوێت گرێبەستی بیولی تا هاوینی 2024 تازە بكاتەوەو موچەكەشی بەرز بكاتەوە.
لە ئێستادا موچەی بیۆلی ساڵانە یەك ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستادا گفتوگۆی بیۆلی و ماڵدینی بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت تا گرێبەستەكە بە فەرمی تازە بكرێتەوە.