واده‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی داهاتووی پرێمه‌رلیگ دیاری ده‌كرێت

بۆتان عومه‌ر 27/05/2020 - 15:49 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش


راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كه‌ن رابیته‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را واده‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی داهاتووی خولی ئینگلیزی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتایی نه‌هاتوه‌.
رۆژنامه‌ی دیلی میل رایگه‌یاند رابیته‌ی خولی ئینگلیزی رۆژیانی 12 و 13 ئه‌یلولی ده‌ست نیشان كردووه‌ وه‌ك واده‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی داهاتووی پرێمه‌رلگ ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ دیاری بكرێت.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ بریاره‌ رابیته‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌كان له‌واده‌ی دیاری كراوی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی داهاتوو له‌ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌.
دیاری كردنی واده‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی داهاتوو واده‌كات په‌له‌ له‌ ته‌واو كردنی ئه‌م وه‌رزه‌ بكرێت كه‌ ئێستا به‌هۆی كۆرۆنا وه‌ستاوه‌، ره‌نگه‌ له‌ 19 تا 26 حوزه‌یرانی داهاتوو یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.