توشبووانی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان.. جێگەی پرسیارە..؟

13/08/2020 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومەتی هەرێم لەهەموو شارەكان دەستیكرد بەئامادەكاری ودروستكردنی شوێنی تایبەت بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بۆ ئەوەی توشبوان تێكەڵ بەخەڵكی ئاسایی ونەخۆشانی دیكە نەبن لەنەخۆشخانە حكومییەكان وئەهلییەكان دا.
بەڵام لەئێستا دا لەنەخۆشخانە ئەهلییەكان بەپارەیەكی زەبەلاح كەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆیان دیاریكردوە چارەسەری توشبووان دەكرێت، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو نەخۆشخانە ئەهلییانە نەخۆشانی دیكەی ئاسایی لەخۆ دەگرن وتوشبووان تێكەڵ بەنەخۆشانی دیكە دەبن.
جێی پرسیارە بۆچی لەئێستا دا حكومەت بەشێوازێكی دیكە رەفتار لەگەڵ ڤایرۆسەكە وتوشبووان دەكات، ئایە مەبەستیەتی ڤایرۆسەكە بەئەنقەست وبەناراستەوخۆ لەنێو خەڵك ولەرێگەی نەخۆشخانە ئەهلییەكانەوە بڵاوبكاتەوە. لەكاتێكدا لەسەرەتا دا هەوڵی دابینكردنی شوێنی تایبەت ودوور لەخەڵكی ئاساییان دەدا بۆ توشبووان.
له‌هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت چین شوێنی گه‌وره‌ وتایبه‌تیان بۆ توشبووانی كۆرۆنا دروست كرد تاوه‌كو هه‌ر چی زووه‌ كۆنترۆڵی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن وزیاتر بڵاونه‌بێته‌وه‌. كه‌له‌ ئێستا دا له‌به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تادا ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر به‌تۆندی تێیاندا بڵاوبۆیه‌وه‌ ژیان ئاسایی بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كیشوه‌ری ئه‌وروپا.