دوو حاجی تری عێراقی كۆچی دواییان كرد

خوبه‌یب گه‌ردی 02/07/2022 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

دوو حاجی دیكەی عێراقی، كە ژن و پیاوێك بوو لە شاری مەدینەی پیرۆز لە سعودیە بە نەخۆشی جەڵدەی دلچ كۆچی دواییان كرد.

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو حاجی دیکەی عێراقی كە یەكیان لە ڕەگەزی نێرە و ئەویدیكە لە ڕەگەزی مێیە لە مەدینەی پیرۆز گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو حاجییەی رەگەزی نێرە ناوی "تارش جاسم بەیزانی"یە و تەمەنی ٤٣ ساڵە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. حاجییەکەی دیکەش ناوی "عەواتف نەعیم"ـە و دانیشتووی پارێزگای موسەنایە، تەمەنی ٦١ ساڵە، کە ئەویش جەڵتەی دڵ لێیداوە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

لەبارە شوێنی بەخاکسپاردنیان باس بەوەشكراوە، کەسوکاری ئەو دوو حاجییە داوایان کردووە، کە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق تا لە عێراق بە خاک بسپێردرێن، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان کراوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا حاجییەکی دیکەی عێراقیش لە مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستدا و كۆی گیان رێژەی مردوانی حاجیانی ئەمساڵ لە سعودیه‌ گەشتە 3 حاجی.