سعوودیە: "تا کێشەی فەڵەستین چارەسەر نەکرێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکەینەوە"

ڕابه‌ر شه‌كرالی 25/05/2022 - 14:13 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی سعوودیە: "کاری لەپێشینەی ئێستا چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ هێنانەدی ئاشتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان، ئەمەیش لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ناوچەکەدایە".

وەزیری دەرەوەی سعوودیە فەیسەڵ بن فەرحان لە میانی بەشداریکردن لە پانێڵێک لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە داڤۆس لە وەڵامی پرسیارێکدا، گوتی: "تا دۆزی فەڵەستین چارەسەر نەکرێت، بە هیچ جۆرێک سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکاتەوە".

وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لەمبارەیەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی وڵاتەکەی رووی نەداوە، گوتی: "ئاساییکردنەوە(ی پەیوەندییەکان) ئەنجام نییە، بەڵکو ئەنجامی پرۆسەیەکە".

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بە ئاماژەدان بە لووتکەی عەرەبی 2022 لە بەیروت، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سعوودیە یەکەم دەستپێشخەری ئاشتی پێشکەش کرد و وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

فەیسەڵ بن فەرحان جەختی لەوە کردەوە کە تا دۆزی فەڵەستین چارەسەر نەکرێت، ناچنە ناو پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و گوتی: "کاری لەپێشینەی ئێستا چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ هێنانەدی ئاشتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان، ئەمەیش لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ناوچەکەدایە".