سعوودیە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆناوە قەدەغەی گەشتکردنی بۆ ١٦ وڵات راگەیاند

24/05/2022 - 18:56 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێدە

حکوومەتی سعوودیە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆناوە، قەدەغەی گەشتکردنی بۆ ١٦ وڵات راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعوودیە، حکوومەتی وڵاته‌كه‌ قەدەغەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ لوبنان، سووریا، ئێران، ئەفغانستان، هیندستان، یەمەن، سۆماڵ، ئەسیۆپیا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، لیبیا، ئیندۆنێزیا، ڤێتنام، ئەرمینیا، بێلاڕووس و ڤێنزوێلا و تورکیا، راگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كاتێك هاووڵاتییانی سعوودیە دەچنە دەرەوەی وڵات پێویستە سێ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت یان نابێت سێ مانگ بەسەر دووەم ژەمی ڤاکسینەکانیاندا تێپەڕ بووبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسانەی مۆڵەتی چوونە دەرەوەی وڵاتیان وەرگرتووە بۆ وه‌رگرتنی چارەسەر، لە قەدەغەکردنی گەشتکردن بەخشراون.