بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،5 پلە ئێرانی هەژاند

23/05/2022 - 14:12 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە، پارێزگای سیستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی سەرجەنگەڵی سەربە شاری زاهیدان سەنتەری پارێزگای سیستان و بەلۆچستان بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٠٦ بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە و لە قوڵایی ١٦ کیلۆمەتردا روویداوە.

بەڕێوبەری گشتیی نووسینگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستان، عەلی رەزا شەهرەکی ئەوەی خستەڕوو کە تیمی لێکۆڵینەوەیان رەوانەی ناوچەکە کردووە تا زەرەر و زیانەکان دیاریی بکەن.