دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا دوو هەزار و ٢٦٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦٦ ھەزار و ٧٦ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٨٠ ھەزار و ٤٨١ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٢ ملیۆن ٩٦٤ ھەزار و ٢٠٤ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی دوو هەزار و ٢٦٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە گەیشتە ٢٦٦ ھەزار و ٧٦ کەس.
ھاوکات حەوت ملیۆن و ٦٤١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٨٤ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه يەك مليۆن و ٢١٢ هه‌زار و ١٢٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به زياتر لە يەك مليۆن و ١٥٠ هه‌زار حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە ٩٥٣ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٤ هەزار و ٣٠٥ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه، هاوكات حاڵەتەكانى تووشبوون لە ويلايەتەكەدا ٦٤٥ هەزارى تێپەڕاندووە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى شەش ملیۆن و ١٢١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.